بریکاری ئۆنانا بێدەنگی شکاند

بریکاری یاسایی ئەندرێ ئۆنانا، ئالبێرت بۆتینس وەڵامی ئەو پڕوپاگەندانەی دایەوە کە ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان گۆڵپارێزە ئەسمەرەکە و ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەکەن.

بۆتیس بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، “لەم قۆناغەدا بەشێوەیەکی ئاسایی پڕوپاگەندەی میدیایی بڵاودەکرێنەوە، هێشتا زووە لەو بارەیەوە قسەبکرێت، بەڵام دڵنیابن یاریزانەکەم سەرنجی لەسەر ئینتەر میلانە.”

هەروەها دەڵێت، “ئێمە بۆ پێنج وەرز گرێبەستمان لەگەڵ ئینتەر هەیە، هێشتا چوار وەرز لە گرێبەستەکەیدا ماوە و بیر لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکاتەوە، هێشتا گرێبەستێکی دوورودرێژی ماوە و هیچ دڵەڕاوکێی نییە، لە ئینتەر خۆشحاڵە، یاری بۆ بەهێزترین یانەی ئیتاڵیا دەکات.”

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە چێڵسی لە وەرزی نوێدا دەستبەرداری کیپا ئاریزابالاگای ئیسپانی دەبێت، لە بەرامبەردا ئەندرێ ئۆنانا-ی گۆڵپارێزی کامیرۆن و یانەی ئینتەر میلان دەکڕێت.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید بۆ مباپێ: دوا مۆڵەتە، بڕیار بدە..

بابەتی دواتر

بومەلەرزە لە ناوچەیەكی كوردستان روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی پاداشتی توخێل دەداتەوە

ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پلانی داڕشتووە بە بۆندێکی نوێ پاداشتی تۆماس توخێل، ڕاهێنەری یانەکە بداتەوە. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی…
Total
0
Share