لە سلێمانی بەهۆی هەورەبروسکەوە چەند فیدەرێکی کارەبا زیانیان بەرکەوتووە

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی رەشەبا و هەورەبروسکەوە ژمارەیەک فیدەری کارەبا لە ناوشار و دەوروبەری شاردا زیانیان بەرکەوتووە.

بەپێی راگەیەندراوی کارەبای سلێمانی، لە وێستگەکانی کارەبای ناوشاری سلێمانی فیدەرەکانی 87، 350، 128 و لاینی 2ی راپەڕین زیانیان بەرکەوتووە، تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنن.

هەروەها له وێستگەكانى دەرەوەى شاری سلێمانیش 21 فيدەر كەوتوون بۆ چارەسەر بەشی چاكسازيى هێڵەکان ئاگادارکراونەتەوە.

هێڵەکانی تەوژم بەرزی لاينى 1ى شۆڕش و 33ى كەى ڤى 5ى ئازار و 33 كەى ڤى رانيەى كۆن و ئين كەمينی ژماره 2ى پيرەمەگروون و لاينى 1ى هێڵی 33کەی ڤی قەڵادزێ و لاينی 33 كەى ڤى تایبەت بە ئاو زیانیان بەرکەوتووە.

بابەتی پێشتر

نەمامی دیكە لە شوێنی نەمامە شكاوەكانی سلێمانی دەچێندرێن

بابەتی دواتر

لە هەفتەی رابردوودا بانکی ناوەندیی یەک ملیار و 250 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
Total
0
Share