یونامی: هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت پێشێلکردنی سەروەرییە

نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات و رایگەیاندووە، ئەو هێرشانە پێشێلکردنی سەروەرین و دەبێت رابگیرێن.

لە پەیامێکدا دوا بۆردومانی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، “سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەکەین لە  سلێمانی کە چەندین قوربانی لێکەوتووەتەوە”.

راشیگەیاندووە، “هێرشەکان پێشێلکردنی سەروەریی عێراقن، پێویستە بوەستێنرێن و پرسە ئاسایشییەکان پێویستە لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە، چارەسەر بکرێن، نەک هێرش”.

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت بۆردومانکرا و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و سیانی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بە بانكیكردن (توطین)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەكات

پەرلەمانتارێك دەڵێت، بە بانكیكردن (توطین)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەمنزیكانە دەستپێدەكات. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەردوو…
Total
0
Share