نەمامی دیكە لە شوێنی نەمامە شكاوەكانی سلێمانی دەچێندرێن

بەهۆی ئەو رەشەبا بەهێزەی چەند رۆژێكە رووی لە سلێمانی كردووە ژمارەیەك نەمام شكاون و بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نەمامی دیكە لە شوێنیان دەچێنن.

زۆرینەی ئەو نەمامانەی شكاونەتەوە لە جۆری “سەبەح بەح”ن، بەڕێوەبەری باخچەكان هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.

بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، (سەبەح بەح) دارێكی خێرا گەشەیە و لە زانستی كشتوكاڵیشدا هەر دارێك خێرا گەشە بكات قەدەكەی لاوازە، بۆیە رەشەبا كاریگەری زۆری لەسەر دەبێت.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو نەمامانەش كە زیانیان پێگەیشتووە وتی، “خەریكی كۆكردنەوەی داتاكانین، بەڵام چەند سەد نەمامێكە كە لەناو شاردا لقێكی یان لە ناوەڕاستدا شكاوەتەوە و تیمەكانمان بەردەوام لە لابردن و كۆكردنەوەیان بۆ ئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ دروستنەكەن”.

لە شوێنی هەر نەمامێكیە شكاودا داری جۆری (ناروەند یان توو) دەچێنرێن، وەك ئەوەی بەهرۆز سالار ئاماژەی پێدا و روونیكردەوە، ئەو جۆرە دارانە جگە لەوەی ئەزموونكراون، زۆر جوانیشن.

بابەتی پێشتر

وادەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

لە سلێمانی بەهۆی هەورەبروسکەوە چەند فیدەرێکی کارەبا زیانیان بەرکەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای تێهەڵچوونەوە دەربارەی دەستگیركردنی جەمال عەبدوڵا روونكردنەوە دەدات

سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵا دەدات و دۆسیەی تۆمەتەكەشی ئاشكرادەكات. سەرۆکایەتیی دادگای…
Total
0
Share