وەزارەتی بازرگانی: هەر ماركێت و بازرگانێك نرخی هێلكە بەرزبكاتەوە سزادەدرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێگەنادەن نرخی سەبەتەی ھێلکە لە پێنج ھەزار دینار زیاتر بفرۆشرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخی ھێلکە و بۆئەوەی بازرگان و خاوەن دوکان و مارکێتەکان بە ئارەزووی خۆیان نرخی ھێلکە بەرزنەکەنەوە، بڕیاریاندا ھەر شوێنێک نرخی سەبەتەی ھێلکە بەرزبكاتەوە سزابدرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر ماركێتێك سەبەتەی هێلكە لە پێنج ھەزار دینار زیاتر بفرۆشێت، سزا دەدرێت و شوێنەکەی دادەخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان بۆ میدیاکان: دووربن لە بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە زانیارییەک کە ببێتە هۆی دروستکردنی ترس لەلای هاوڵاتییان

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەک ئاشکرایە، هەرێمی کوردستان لەم دۆخە ئەمنییە هەستیارەدا پێویستی بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی هەیە…
Total
0
Share