منداڵێک لە پرۆژەیەکی ئاودێریدا خنکا

ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان لە شاری کەرکوک لە پرۆژەیەکی ئاودێریدا خنکا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان بە ناوی ئەحمەد عەلا مستەفا کە خەڵکی حەویجەیە کەوتە ناو پڕۆژەی ئاودێری کەرکوک نزیک گوندی باجوان لە رۆژئاوای کەرکوک و خنکا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە مەبەستی گەڕان بە دوای تەرمی منداڵەکە بۆماوەیەک ئاوی پڕۆژەکە گیرایەوە، بەو هۆیەوە پرۆژەی ئاوی دوو کوژایەوە، دواتر توانرا تیمەکانی مەلەوانی سەر بە پۆلیسی رووبارەوانی پردێ تەرمەکە دەربهێننەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: گيانله‌ده‌ستدانى سه‌رۆك ره‌ئيسى خه‌مێكى به‌ ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه‌

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ره‌ئيسى خه‌مێكى به‌ ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه‌ بۆ كۆمارى…
Total
0
Share