لە قەڵادزێ دوو تۆمەتباری کوشتنی گەنجێک کە هاوڕێی خۆی بوون دەستگیرکران

هێزەكانی پۆلیسی ڕاپەرین

پۆلیسی راپەڕین دوای تێپەڕینی کوشتنی گەنجێک لە قەڵادزێ، دوو تۆمەتباری تاوانەکەیان دەستگیرکرد کە هەردووکیان هاوڕێی کوژراوەکەن.

لە راگەیەندراوی پۆلیسی راپەڕیندا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، لە شەوی 4/6/2023 بریندارێک بەناوی ( و . ٲ . م ) رەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 2002، پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی راپەڕین گەیەندرایە نەخۆشخانە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەڵام بەر لە گەیشتنی گیانیلەدەستدا.

دوای تێپەڕبوونی چەند رۆژێک بەسەر رووداوەکەدا، دوو هاوڕێی خۆی بە تۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجە لەلایەن ئاسایشی قەزای ماوەتەوە دەستگیرکران.

دوای ئەوەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکاندا کراوە، دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا، ئێستا بەپێی ماددەی 405 له یاسایی سزادانی عیراقی هەردووکیان راگیراون، لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: لە خواردنگەکانی هەوراماندا گۆشتی گەنیو ئامادەکراوە بۆ گەشتیاران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، لە کاتی سەردانی لیژنەکانیان بۆ خواردنگەکانی رێگای هەورامان دەستیانگرتووە بەسەر گۆشتی خراپبوودا کە…
Total
0
Share