وەزارەتی تەندروستی رێکاری نوێی سەبارەت بە کۆرۆنا دەرکرد

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڕیاری نوێی دەرکرد، بڕیارەکە داواکردنی کارتی ڤاکسین لە کاتی گەشتکردن و گەڕانەوەدا هەڵدەوەشێنێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، داوای کارتی ڤاکسین لە گەشتیارانی دەرەوە و ناوخۆ ناکرێت لەکاتی چوون یان هاتندا و بریارەکەش لە ئەمڕۆ 1/12/2022ـەوە جێبەجێدەکرێت.

بەکارهێنانی دەمامک لەلایەن هاوڵاتییانەوە لە شوێنە گشتییەکان “داخراو و کراوە” ئارەزوومەندانە دەبێت، جگە لە دامەزراوە تەندروستییەکان.

دەقی بڕیارەکان:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: گومان نییە لە کاریگەریی ڤاکسینەکان بۆ گۆڕاوی ئۆمیکرۆن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بۆ گۆڕاوی ئۆمیکرۆنیش کاریگەرن و جەختیکردووەتەوە هیچ ئاماژەیەک نییە بۆئەوەی نیشانیبدات گۆڕاوەکە…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: زیادەڕەوی لە خواردنەوەی کافایین ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتردەکات

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی کافایین ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاتردەکات. لە کۆنگرەی کۆلێژی…
Total
0
Share