راگەیەندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، بەپێی پلان و بەرنامەی بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە و بە مەبەستی پەرەپێدان بە تواناكانی هێزەكانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ لە بنكەی مەشقی پیادەی سلێمانی كۆتایی بە خولێكی مەشقی بنەڕەتی هات.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە خولەكەدا ئەفسەر و پێشمەرگەكانی فەوجی 3 ی لیوای 11 ی پیادە بەشداربوون و بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوو.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، مەبەست لەم خولانە پەرەپێدانە بە توانای جەستەیی و توانا سەربازییەكانی هێزەكانی پێشمەرگە، كە تیایدا بە شێوەیەكی زانستیی سەربازی سەردەمییانە و لەسەر تەكنیكی سەربازیی نوێ مەشق و راهێنانیان پێدەكرێت.

بابەتی پێشتر

سبەینێ یەكێتی و پارتی لە تەلاری پەرلەمان كۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

پلاسخارت: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دواكەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share