ژمارەیەک هاوڵاتی لە سلێمانی بەناوی ڤیزای گەشتکردنەوە بڕی 70 هەزار دۆلاریان براوە

ژمارەیەک هاوڵاتی لە شاری سلێمانی لەبەردەم نووسینگەیەکی مامەڵەی ڤیزای گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات گردبوونەوە و داوادەکەن خاوەنی نووسینگەکە کە بڕی 70 هەزار دۆلاری بە فێڵ بردوون، دەستگیربکرێت و پارەکانیان بۆ بگەڕێندرێنەوە.

یەکێک لەوانەی لەڕێگەی ئەو نووسینگەیەوە ڤیزای وەرگرتووە و بڕی دوو هەزار و 400 دۆلاری براوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئێمە بەناوی گەشتکردن و ڤیزای بیلاڕوسیاوە نزیکەی 70 هەزار دۆلارمان لەلایەن خاوەنی نووسینگەکەوە براوە و ئێستا ژمارە تەلەفۆنەکانی داخراون و نووسینگەکەشی داخستووە، ئەوەی ئێمە دەیزانین هەڵهاتووە بۆ هەولێر”.

ژمارەی ئەوانەی لەڕێگەی ئەو نووسینگەیەوە فێڵیان لێکراوە 30 کەس دەبن و هەریەکەیان بڕی دوو هەزار و 400 بۆ سێ هەزار دۆلاری لێوەرگیراوە، بەڵام بەرلەوەی گەشتەکەیان دەستپێبکات بۆیاندەرکەوتووە مامەڵە و ڤیزاکانیان ساختەن. ئەو هاوڵاتییە وتیشی، “ئێمە تا ڕۆژێک بەر لە گەشتەکەمان پەیوەندیمان لەگەڵ خاوەنی نووسینگەکە هەبوو، پێیوتووین فڕۆکەمان لە لوبنانەوە بۆ دەهێنێت، بەڵام نیو کاتژمێر بەر لە گەشتەکە لەپشکنینی فڕۆکەخانە پێیانوتین ڤیزاکانمان ساختەن”.

ئەو هاوڵاتییانەی بەشداریی گردبوونەوەکەیان کردبوو داوایانکرد دادگا فەرمانی گرتن بۆ خاوەنی ئەو نووسینگەیە دەربکات چونکە پۆلیسی هەولێر پێیوتوون دەبێت فەرمانی گرتنی کەسەکەیان بۆببەن تاوەکو دەستگیری بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوێستان محەمەد: لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە دووبارە پەیڕەوكردنی سیستمی پاشەكەوت و لێبڕین لە مووچە نەكراوە

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە دووبارە پەیڕەوكردنی سیستمی پاشەكەوت و…
زیاتر ببینە

خالید شوانی: سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا كێشەی جووتیارانی سنووری كەركوك چارەسەربكات

وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا كێشەی جووتیارانی سنووری كەركوك چارەسەربكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش فەرماندەی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: کەللەی بارهەڵگرێک بەسەر فیتەرێکدا کەوت و گیانیلەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان گیانلەدەستدانی فیتەرێکی راگەیاند کە کەللەی بارهەڵگرێک کەوتبوو بەسەریدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە…
Total
0
Share