کەسێک بەهۆی هەڵدێرانی لە چیا گیانیلەدەستدا

هاوڵاتییەک لە چیای کێوەڕەش لە سنووری ئیدارەی راپەڕین کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.

کەمێک پێش ئیستا هاوڵاتییەک لە چیای کێوەڕەش لە سنووری ئیدارەی راپەڕین کەوتە خوارەوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە گیانیلەدەستدا .

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو کەسە کارمەندی بازگەی ئاسایشی دەربەندی رانیە بووە و لەکاتی ئەرکدا بووە،  لەگەڵ چەند هاوپیشەیەکی چوون بۆ چیا و کەوتووەتە خوارەوە.

ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە، ناوی قادر حەمە بایز-ەو تەمەنی نزیکەی 50 ساڵانە، خێزاندارە و دانیشتووی قەڵادزێ بووە.

چیای کێوەڕەش دەکەوێتە باکووری قەزای رانیە، بەرزیی چیاکە هەزار و 200 مەترە لە ئاستی رووی دەریاوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: یاسای تاپۆكردنی زیادەڕۆكان زەویی بازرگانی ناگرێتەوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەمواركردنەوەی یاسای زیادەڕۆییەكان، كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە كرا، ئەو زەوییانە ناگرێتەوە كە ڕەگەزی بازرگانیان…
Total
0
Share