پلاسخارت: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دواكەوتووە

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایدەگەیەنێت، “هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان زۆر دواكەوتووە و پێویستە لایەنە سیاسییەكان بەزوویی لەسەر هەڵبژاردن بگەنە رێككەوتن.

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی دۆخی عێراقەوە دەستیپێكرد و جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند، “هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان زۆر دواكەوتووە و پێویستە لایەنە سیاسییەكان بەزوویی لەسەر هەڵبژاردن بگەنە رێككەوتن و چارەسەر بۆ كێشەكانی بەردەم ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن بدۆزنەوە”.

راشیگەیاند، بە بەراورد بە رابردوو ناسەقامگیری لە زۆربەی عێراق وەك خۆی ماوەتەوە و پێویستە دامەزراوەكانی عێراق سەربەخۆبن بۆ ئەوەی خزمەتی هاوڵاتییان بكەن و دۆخی عێراق پێویستی بەوەیە لایەنەكان سازش بۆ یەكتر بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕێنمایی و مه‌رجى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رانى بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ڕێنماییه‌كانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی بڵاوكرده‌وه‌ و مه‌رجى پله‌ به‌رزركردنه‌وه‌كه‌ش ئەوەیە، ده‌بێت ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ده‌رچووی كۆلێژی پۆلیس بێت…
Total
0
Share