دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 لە عێراق دەستیپێكرد

وەزارەتی دارایی عێراق، دابەشكردنی پارەی مووچەی مانگی ئایاری بەسەر وەزارەت و دامەزراوەكاندا دەستپێكرد.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكرد بە ناردنی پارەی مووچەی ئەم مانگە و وەزارەت، دەستە و دامەزراوەكانی پارەداركرد بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار.

لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ راگەیاندنی دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەدا، داوای لە گشت وەزارەتی و یەكەكان كرد پابەندببن بە پێداویستییەكانی پارەداركردنی مانگانە و پابەندی خشتەی مووچە ببن.

دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق 200 ملیار دیناری خستەسەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێم و بڕیارە 200 ملیار دیناری دیكەش بنێرێت، پێشتریش و هەر لەم مانگەدا بەغداد 800 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسەكان چوون بۆ گرتنی تیمساحێك.. بەڵام چی روویدا؟

بابەتی دواتر

ژیان لە قوڵایی زەویدا وەک جێگرەوەی گەڕان بۆ ژیان لە بۆشایی ئاسمان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ هاوكێشەكان لە پەرلەماندا دەگۆڕێن
شوێنی سەدرییەكان پڕدەكرێتەوە و چێوەی هەماهەنگی دەبێتە گەورەترین كوتلە

سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەی نائاسایی دەبەستێت، بڕیارە شوێنی پەرلەمانتارانی سەدر پڕبكرێتەوە. لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا ئەنجومەنی نوێنەران…
Total
0
Share