ژیان لە قوڵایی زەویدا وەک جێگرەوەی گەڕان بۆ ژیان لە بۆشایی ئاسمان

لە کاتێکدا بەشێک لە زانایان لە هەوڵی دۆزینەوەی شوێنێکدان بۆ ژیان لە بۆشایی ئاسمان، هەندێکی تر هەوڵ دەدەن سەلامەتیی ژیان لە ژێر زەویدا بدۆزنەوە، واتە لە ژێرزەمین و تونێلەکاندا.

جیاوازی نێوانیان ئەوەیە کە یەکێکیان سەیری سەرەوە دەکات و هیوای بە ئاسمانە و ئەوی تریان سەیری خوارەوە دەکات و دەیەوێت لە ژێر زەویدا ئەو هیوایە بەدیبهێنێت، ئامانجیش هەر یەک شتە، بۆ دەربازبوون لە کارەسات و شەڕ و پەتاکان.

زانای فیزیایی ستیڤن هاوکینگ، پێش مردنی پێذشنیاری ئەوەی کرد مرۆڤ خۆی ئامادە بکات بۆ ژیان لەسەر هەسارەکانی تر یان ژێر زەوی .

لە تونس , بە تایبەتی لە ناوچەی ماتماتا، هەندێک لە دەشتەکییەکان  لە ئەشکەوتەکاندا دەژین کە پێیان دەوترێت تارگلۆداییتس، واتە دانیشتوانی ئەشکەوتەکان.

لە تورکیا , ​​کۆنەکان شارەکانی ژێرزەمینیی کاپادۆکیایان دروستکردووە، جگە لە شاری تر کە دەتوانن زیاتر لە 200 هەزار کەس لەخۆ بگرن.

سەبارەت بە سەنگاپوور، لە ساڵی 2001ـەوە دەستی بە پڕۆژەی دروستکردنی شارە بچووکەکانی ژێرزەمین کردووە، ئەمە لە کاتێکدا یەک ملیۆن چینی لە ژێر زەویدا دەژین.

دوای ئەوەی سنووردارکردنی فراوانبوونی ئاسۆیی لە سەر زەوی باسی لێوەکرا، زۆرێک لە ناوچەکانی جیهان دەستیان کرد بە گەشەکردن بەرەو خوارەوەی زەوی، بۆئەوەی فەزای ژێرزەوی فراوان بکەن، لە دروستکردنی بازاڕی بازرگانی و وێستگەی میترۆ و پارکەکاندا وەک ئەو نمونەیەی لە هەریەکە لە: کەنەدا، لەندەن، شاری مەکسیکۆ، مۆسکۆ، پاریس، نیویۆرك هەیە.

زانیارییە پشتڕاستکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شارە ژێرزەمینییە تەواو ئامادەن کە لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەت و ئەمریکا و ئەڵمانیا و زۆربەی وڵاتانی ئەسکەندەنافییەوە دروستکراون و گونجاون بۆ ژیان.

ئەم شارانە کە لە پەنجاکانی سەدەی بیستەمەوە لە هەبوون، بەرگرییان لە هێرشی ئەتۆمی و بایۆلۆژی هەیە.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 لە عێراق دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێم بونیاددەنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share