وتەبێژی حکومەتی عێراق: بەداخەوە چاودێری پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەکەین

وتەبێژی حکومەتی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر سنوری سوریا و ئوردن دەرکرد و دەڵێت بەداخەوە چاودێەی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەکەین.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بەداخێکی زۆرەوە چاودێری ئەو پەرەسەندنە بەردەوامانەی ناوچەکە دەکەین، لەناویشیاندا بەتایبەت ئەو هێرشەی کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سنوری سوریا و ئوردن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتێکدا عێراق داوای راگرتنی توندوتیژی و گرژییەکان دەکات، ئامادەیی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ کارکردن لەسەر رێگری لە فراوانبوونی بازنەی ململانێکان.

باس لەوەشکراوە، کاردانەوەکانی ئەم پێشهاتانە هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەکەن، هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان تێکدەدەن، بازرگانی و ئابووری و دابینکردنی وزە دەخاتە مەترسییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن هۆشداری لەبارەی ئاشکراکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردن دەدات

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هۆشداری لەبارەی بڵاوکردنەوە و ئاشکراکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەدات، پێش وردبینیکردنی ناوەکانیان.…
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرایكردووە.. ئامادەكاری بۆ لێدانی ئێران دەكرێت

لە نوێترین پێشهاتی ئیسرائیلدا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، ڕۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرانۆت)ی ئیسرائیلی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، سەرۆك…
Total
0
Share