کوژراوانی شەڕەکانی دوای 11ی سێپتەمبەر چوار ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە

بەپێی داتای رێکخراوە تایبەتمەندەکانی ئەمریکا، لە دوای هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەری 2001ـەوە زیاتر لە 4.5 ملیۆن کەس کوژراون، لە کاتێکدا نزیکەی 8 ملیۆن منداڵ بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.

لە ڕاپۆرتێکدا پەیمانگای ئەمریکی پشتی بە توێژینەوەیەک بەستووە کە توێژەرانی گرووپی توێژینەوەی “پرۆژەی تێچووی جەنگ”ی سەر بە زانکۆی براون ئامادەی کردووە، کە ئاماژە بەوە دەکات لە کۆی 4.5 ملیۆن کوژراو، نزیکەی یەک ملیۆنیان لە ئەنجامی شەڕی راستەوخۆ لە ناوچە جەنگییەکان لە وڵاتانی ئەفغانستان، پاکستان، عێراق، لیبیا، سوریا، سۆماڵ و یەمەن بوون.

سەبارەت بە 3 ملیۆن و 500 هەزارەکەی تریش، لە ئەنجامی “مردنی ناڕاستەوخۆ” کە بەهۆی ململانێکانەوە بەهۆی “قەیرانی ئابووری و خزمەتگوزارییە گشتیەکان و ژینگە”ەوە بوون.

بەپێی پەیمانگای کوینسی ئەمریکی، دەرەنجامەکان تیشک دەخەنە سەر کاریگەرییە درێژخایەنەکانی شەڕی جیهان بەرامبەر تیرۆر، کە بە خوێناویترین شەڕی سەدەی بیست و یەکەم تا ئێستا وەسفی دەکات، وەک ژمارەی کوژراوان، کە توێژەرانی زانکۆی براون بە “عەقڵانی و کۆنەپەرستانە” وەسفیان کردووە، کە ژمارەی کوژرانی خەڵک بەوهۆیەوە زیاترە لە شەڕەکانی دوای جەنگی جیهانی دووەم لەوانە شەڕی کۆریا و ڤێتنام.

راپۆرتەکە لە زاری نووسەری لێکۆڵینەوەکەی زانکۆی براون، ستیفانی ساڤیلەوە نووسیویەتی، پرسیاری بەپەلە ئەوەیە کە ئایا دەتوانین هەر مردنێکی ئەمڕۆ پەیوەست بکەین بە شەڕەوە چونکە زۆرجار شەڕەکان بەشێوەی ناڕاستەوخۆ خەڵکی زۆر بکوژن بەتایبەت منداڵان کە قوربانیی سەرەکیین.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە تا ئێستا کاریگەرییەکانی ئەو شەڕانە کەمنەبووەتەوە، بەو پێیەی 7.6 ملیۆن منداڵی دیکە بەدەست بەدخۆراکی توندەوە دەناڵێنن لە ناوچە جەنگییەکاندا کە دوای 11ی ئەیلول روویانداوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “لە لوتکەی جەنگی عێراق بە سەرکردایەتی ئەمریکا، دۆخی کارەساتبارانەی رێگاوبان و سیستمی هاتوچۆ بووە هۆی مردنی هێندە یان زیاتریش خەڵک کە لە ململانێ راستەوخۆکاندا مردن”.

بابەتی پێشتر

گەشتیارێک لە فڕۆکەخانە دەستگیرکرا کە 67 فیزا کارتی نێودەوڵەتی پێبووە

بابەتی دواتر

کەشناسی: تاوەباران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share