نەتەوە یەکگرتووەکان: %40ی دانیشتووانی سودان لە برسێتیدا دەژین

پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدەدات لەوەی 19 ملیۆن کەس کە دەکاتە نزیکەی %40ی دانیشتووانی سودان لە برسێتیدا دەژین، ئەوەش بەهۆی ئەوە شەڕ و ناکۆکییانەی وڵاتەکەی گرتووەتەوە.

بەپێی رێکخراوەکە ئەو برسێتی و قەیرانەی لەسەرەتای شەڕەوە رووی لە خرتوومی پایتەخت و ناوچەکانی دارفوور و چەند ناوچەیەکی کۆردۆفان کردوو کەموێنەیە.

پرۆگرامی جیهانیی خۆراک نیگەرانیی رێکخراوەکەی لە دۆخی نائاسایشی خۆراک لە سودان خستەڕوو.

پێشبینی دەکات زیاتر لە 19 ملیۆن کەس بچنە بازنەی برسێتی و ئەگەر ئەوە ر ووبدات و ئەو ژمارەیە لەوە بەرزتر ببێتەوە بەرزترین ژمارە دەبێت کە تا ئێستا لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە.

ململانێکانی ئێستا دەتوانێت وەرزی گەشەکردن تێکبدات، چونکە جوتیاران رووبەڕووی قەیرانی نائەمنی و ململانێ دەبنەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گرانبوونی نرخی خۆراک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی هەژماری ئەندامانی تاڵیبانەوە بڕیاریاندا

ئەندامانی بزوتنەوەی تاڵیبان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت تویتەر، بەئاشکرا پەیامەکانیان بڵاودەکەنەوە و پرسیارەکان سەبارەت بە چارەنووسی هەژمارەکانیان…
Total
0
Share