حەوت ساڵی دیکە کرایە سەر سزای زیندانیکردنی سەرۆکی پێشووی میانمار

سەرۆکی پێشووی میانمار سان سو کی

دادگای میانمار حەوت ساڵی دیکەی بۆ سزای زیندانیکردنی سان سو کی سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەی درێژکردەوە.

میدیاکانی میانمار بڵاویانکردەوە، “دادگای میانمار کە لە ئێستادا لە دەستی سوپای وڵاتەکەدایە، لەدوای ئاراستەکردنی پێنج تۆمەتی دیکەی گەندەڵی تایبەت بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و کڕینی هێلیکۆپتەر و بەکارهێنانی لە کاتی کارەسات و کاروبارەکانی دەوڵەتدا، سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی دیکەی بەسەر سان سو کی سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەدا سەپاند”.

بە زیادکردنی حەوت ساڵ زیندانیکردن، سزای زیندانیکردنەکانی ئەو سەرۆکە ژنە بۆ 33 ساڵ بەرزبووەوە.

سان سو کی تەمەنی 76 ساڵە و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە، هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش بە فەرمی داوای ئازادکردنی کرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا: لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دەکەین

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا پەیامێکی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی حەلەب و هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەو شارە، بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share