لە چێوەی پرۆژەی ئاشتکردنەوەی سلێمانی و سەوزکردنی کوردستاندا، هەڵمەتی نیشتمانی چاندنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەى بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەیشتە سنووری ئیدارەی راپەڕین.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە دارستانی پشدەر لە ئیدارەی راپەڕین هەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەى بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستیپێکرد.
هەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمام لە رێکەوتی 28 ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە چەند قۆناغێک دەستیپێکرد.
قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکە لە شەقامی دووسایدی (گۆیژە – ئەزمەڕ) سەروو فلکەی بەرزاییەکانی سلێمانی، دووڕیانی تونێلی ئەزمەڕ و دۆڵەمیران، نزیک فلکەی ئەحمەد بلدۆزەر دەستیپێکرد، دواتر سنووری قەزای شارەزوور و قەرەداغ و دوکان و چەمچەماڵ و چەند شوێنێکی دیکەی گرتەوە.