هونەرمەند هاوتا ئەسعەد كۆچی دواییكرد

هونەرمەند هاوتا ئەسعەد لە تەمەنی 61 ساڵیدا لە شاری هەولێر كۆچی دواییكرد.

بەگوێرەی زانیارییەكان ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە، هونەرمەند هاوتا ئەسعەد بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر كۆچی دواییكرد.

هاوتا ئەسعەد برای هونەرمەند زیاد ئەسعەدە و باوكی خانمە هونەرمەند كەژێ هاوتایە.

هونەرمەند هاوتا ئەسعەد ، لەساڵی 1961 لە شاری هەولێر لەدایكبووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و بەرهەمی تۆماركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لاینێکی پردی تاسڵوجە بە ئاڕاستەی بازگەکە بەربەستکراوە. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی…
Total
0
Share