نهێنییەکی هالاند، ڕیاڵ مەدریدی خستووەتە ئامادەباشییەوە

ئێرلینگ هالاند لە مانچستەر سیتی بەردەوام نابێت، ئەوە بەو بۆچوونەیە کە ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید باوەڕی پێی هەیە و هەوڵدەدات لە چەند ساڵی داهاتوودا بیکاتە ڕاستی.

تۆڕی “ئەتلەتیک” لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی مانچستەر سیتی-یەوە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید بەوەیان زانیوە کە بەندێک لە گرێبەستی ئێرلینگ هالاند و مانچستەر سیتی-دا هەیە، بەهۆیەوە دەتوانن گرێبەستی لەگەڵدا واژۆبکەن.

بەندەکە دەڵێت، “لە ساڵی 2024 هەر یانەیەکی دەرەوەی ئینگلتەرا دەتوانێت بە 200 ملیۆن گرێبەستی لەگەڵدا واژۆبکات، لە ساڵی 2025یشدا دەتوانن بە 175 ملیۆن یورۆ گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.”

ئیدارەی شاهانە بیر لەوە دەکاتەوە، لەم چەند ساڵەدا بەردەوامی بە بنزیمە بدات و دوای لەدەستدانی تواناکانی لە ساڵی 2025 هالاند بکەن بە جێگرەوەی، لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ڕێگە بەو گواستنەوەیە دەدات.

بابەتی پێشتر

بەراوردی گرانبەهاترین و باشتری پێکهاتەی جیهان سەیروسەمەرەیە

بابەتی دواتر

هەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمام گەیشتە ئیدارەی راپەڕین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share