گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامە

لە قەڵادزێ، مامۆستایانی وانەبێژ دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جارێكی دیكە مامۆستایانی وانەبێژ لە قەڵادزێ دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوە و رایانگەیاند، حكومەتی هەرێم كەرتی پەروەردەی پشتگوێخستووە و نایەوێت مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێنێت.

ئەو مامۆستایانە دەڵێن، تا داواكانیان جێبەجێنەكرێت و نەكرێنە هەمیشەیی، لەسەر هەڵوێستەكانیان بەردەوامدەبن و ناچنەوە هۆڵەكانی خوێندن.

ئەوە لەكاتێكدایە ماوەی مانگێكە مامۆستایان بەهۆی پێنەدانی مووچەكانیانەوە ناچنەوە هۆڵەكانی خوێندن و بایكۆتیان راگەیاندووە و زیاتر لە 33 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی كوردستاندا هەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 لە هەرێم سبەی شەو و لە عێراق هەفتەی داهاتوو رادەگەیەندرێت

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەفتەی داهاتوودا رادەگەیەندرێت. وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە،…
Total
0
Share