زیاتر %73ی دایکان پێیانوایە باشترین دایکی جیهانن

رووپێوییەکی جیهانی باس لەوەدەکات کە دایکان لە رووی متمانە بەخۆبوونەوە لە ئاستێکی بەرزدان و بەرێژەی %73ی کۆی دایکانی جیهان کە پێیانوایە باشترین دایکن.

رووپێویەکە لەلایەن کۆمپانیای one pollـەوە ئەنجامدراوە، چەند پرسیارێکی ئاراستەی دایکان کردووە، یەکێک لەو کێشانەی زۆرینەی بەشداربووەکانی راپرسییەکە لەسەری هاوڕابوون ئەوەیە کە هیچ کاتێکیان نییە بۆ گرنگیدان بە خۆیان، بەهۆی زۆری و جۆراوجۆری کارەکانیان.

لە پرسیاری ئەوەی تا چەند متمانەیان بە خۆیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی رووبەڕووی دەبنەوە و پێیانوایە دایکێک چۆنن، %73ی دایکان وەڵامەکەیان ئەرێنی بووە و خۆیان بە باشترین دایک دانەوە.

%36ی دایکان دەڵێن سەرجەم کارەکانیان رێکخراوە و کاتیان رێکخستووە.

هەروەها %41ی دایکان وەڵامی ئەو پرسیارەیان داوەتەوە کە دەتوانن کاری جۆراوجۆر لە یەک کاتدا بکەن و دەڵێن کە توانای چەند کارێکیان لە یەک کاتدا هەیە.

 

بابەتی پێشتر

هەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمام گەیشتە ئیدارەی راپەڕین

بابەتی دواتر

بەشەخۆراكی چەند توێژێك دەبڕدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share