رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەیان ساڵە ئامۆژگاریی وڵاتان دەکات کە دژە زیندەییەکان بە شێوەیەکی رێکخراو و ژیرانە بەکاربهێنن و دووربکەونەوە لە بەکارهێنانی هەڕەمەکی.
دکتۆر حەنان بڵخی پسپۆڕی پەتاکان و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ بەرگریی دژە زیندەیی، هۆکارەکان و مەترسییەکان و چۆنیەتی هێشتنەوەی ئەنتی بایۆتیکەکان دەخاتەڕوو.
دکتۆر بڵخی وتی، ئەگەر کەمێک بگەڕێینەوە بۆ مێژوو لە ساڵی 1928، پەنسلین کە یەکەم دژە زیندەییە، دۆزرایەوە، هەشت دەیەیە باس لە دژە زیندەکان دەکەین، ئەنتی بایۆتیک دەدریت بە نەخۆش بۆئەوەی لە بەکتریاکان رزگاریان ببێت بەڵام بەکتریاکان هەوڵدەدەن و زیرەکن لەوەی رێگایەک بدۆزنەوە بۆ رزگاربوون لە دژە زیندەکان.
لەگەڵ ئەوەشدا دژە زیندەکان بۆ ژیانی مرۆڤ و ئاژەڵەکان گرنگن و ناکرێت پشتگوێ بخرێن، ناکرێت بەبێ دژە زیندەکان بەردەوامبین.
سەبارەت بە چۆنێتیی بەکارهێنانی دژەزیندەکان، دکتۆر حەنان بڵخی راوێژکاری بەڕێوەبەری گشتیی WHO دەڵێت، یەکەم ئامۆژگاری ئەوەیە، هەرکەسێک تەنها کاتێک پزیشک بۆی دیاریدەکات دەتوانێت دژەزیندەکان بەکاربهێنێت، دووەم ئامۆژگاری، دەبێت خولێکی تەواوی دژە زیندەکان
ئەوەیە کە هەوڵبدات تەنها کاتێک دەرمانی دژە زیندەیی بخوات کە لەلایەن پزیشکەوە بۆی دەنوسرێت، لەکاتێکدا دووەم شت تەواوکردنی خولی دژە زیندەیی بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی پزیشک، ئامۆژگاری سێیەم ئەوەیە کە دڵنیابن کەس دژە زیندەیی خۆی لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیدا بەش نەکات چونکە بەڕاستی پێویستە بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکان بەکاربهێنرێت و دوای پشکنین هەر کەسێک تایبەت بە حاڵەتەکەی دادەنرێت.
دکتۆر بڵخی ئاماژەی بەوەشدا، کاتێک نەخۆشێک خولێکی تەواوی دژەزیندەکان تەواو ناکات کە پزیشک بۆی دیاریکردووە، ئەو بەکتریایانەی لەناو کۆئەندامی هەرس و سەر پێست هەن دەوروژێنرێت و بە تەواونەکردنی ژەمی دژەزیندەکان دەتوانن بەرگریی بەرامبەریان پەیدابکەن و لێی دەربازببن.
بۆیە کاتێک کە پێویست دەکات نەخۆشەکە دژەزیندەکان بەکاربهێنێت ئەوا کاریگەر نییە بۆی هەروەها کاتێک ئەنتی بایۆتیکەکان دەدرێن و لەگەڵ کەسانی تردا هاوبەشییان پێدەکرێت، مەترسییەکەی وەک بەکارهێنانی دەرمانی هەڵە یان رێنمایی هەڵەیە لە بەکارهێنانی دەرماندا.