توێژینەوەیەک: 24% ی گەنجانی جیهان لەژێر مەترسی لەدەستدانی هەستی بیستندان

توێژینەوەیەکی زانستی سەلماندوویەتی 24% گەنجانی جیهان بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانی بە دەنگێکی بەرز و لە رێگەی هێدفۆنەوە ئەگەری لەدەستدانی هەستی بیستنیان هەیە.

د. لۆرین دیلارد مامۆستای زانکۆی کارۆلینا و نووسەری توێژینەوەکە دەڵێت، “لە توێژینەوەکەماندا دەرکەوتووە، گوێگرتن لە گۆرانی بە شێوەی ناتەندروست لە ناو گەنجاندا زۆر بەربڵاوە، بە شێوەیەک یەک ملیار گەنج لە جیهاندا لەژێر مەترسی لەدەستدانی هەستی بیستندان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەکارهێنانی هێدفۆن سنووری رێگەپێدراوی تێپەڕاندووە و ژیانی گەنجەکانی کردووەتە مەترسییەوە”.

ئاشکراشی کردووە، “24% ی گەنجان ئەگەری لەدەستدانی هەستی بیستنیان هەیە، کە رێژەی 48% یان تەمەنیان لە نێوان 12 بۆ 34 ساڵاندایە”.

 

بابەتی پێشتر

یەدەگی نەختینەیی عێراق 90 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر دوو وەزیری کورد دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی پاراسیتامۆڵ قەدەغەکرا

لەدوای مردنی لەناکاوی ژماریەک لە منداڵانی وڵاتەکەی، حکومەتی گامبیا، فرۆشتنی سەرجەم جۆرەکانی شرووبی پاراسیتامۆڵی قەدەغەکرد. سەرۆکی دەزگای تەندروستیی…
زیاتر ببینە

هەڵمەتی کوتان دەستیپێکرد

لە چەمچەماڵ هەڵمەتی کوتانی ئەو منداڵانەی لە کوتان دواکەوتوون دەستیپێکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵمەتی کوتان بۆ ئەو منداڵانەی لە…
Total
0
Share