بەریتانیا بۆ پزیشكەكان: دەتوانن جگەرەی ئەلیكترۆنی بۆ كەسەكان “بنووسن”

حكومەتی بەریتانیا، ڕێگە بە پزیشكەكان دەدات جگەرەی ئەلیكترۆنی “وەك چارەسەرێكی تەندروست بۆ ئەو كەسانە بنووسن” كە دەیانەوێت واز لە جگەرەكێشان بهێنن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا، پزیشكەكانی ئەو وڵاتە دەتوانن جگەرەی ئەلیكترۆنی بخەنە چێوەی سیستمی تەندروستیی ئەو جگەرەكێشانەوە كە دەیانەوێت واز لە جگەرەكێشان بهێنن، بەوەش بەریتانیا دەبێت بە یەكەم وڵات جگەرەی ئەلیكترۆنی وەك ئامرازێكی پزیشكی بۆ بەكارهێنەران دەستنیشانبكات.

وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا دەڵێت، لەمەودوا كۆمپانیاكانی دروستكەری جگەرەی ئەلیكترۆنی دەتوانن بەرهەمەكانیان پێشكەش بە دەستەی بەرهەمە تەندروستییەكانی بەریتانیا بكەن، بۆ ئەوەی هاوشێوەی كەرەستەكانی تر ڕەزامەندییان لەسەر بدەن.

میدیای بەریتانی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە سەرباری ئەوەی پێشتر مەترسییەكانی جگەرەی ئەلیكترۆنی خراونەتەڕوو، وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، “مەترسیداریی ئەو جۆرە جگەرەیە لە مەترسییەكانی تووتن كەمترە” بۆ ئەوەش پشتی بە لێكۆڵینەوەكانی بەریتانیا و ئەمریكا بەستووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئەو سکچوونەی ئێستا هەیە کۆنترۆڵ نەکرێت دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە سكچوون دەدات و دەڵێت، ژمارەکە سێ هێندە بەرزبووەتەوە،…
Total
0
Share