بەپێی جیاكردنەوەی 76%ی دەنگەكان، كەمال كیلچدار ئۆغڵۆ لە ئیستانبوڵ لە پێشەوەیە و 48.23%ی دەنگەكانی مسۆگەر كردووە و رەجەب تەیب ئەردۆغان 46.88%ی دەنگەكانی مسۆگەركردووە.
بەپێی ئەو ئەنجامانە بێت رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئیستانبوڵ دۆڕاوە و جیاكردنەوەی دەنگەكانیش بەردەوامە.
بەیانیی ئەمڕۆ پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی توركیا لە سەرجەم ناوچەكانی ئەو وڵاتە و باكووری كوردستان دەستیپێكرد.