سەدر سەردانی گڵكۆی باوكی قەدەغەكرد

موقتەدا سەدر

موقتەدا سەدر تۆمارێكی دەنگیی بڵاوكردەوە و خۆی لە گرووپێك بێبەری كرد، سەردانی گڵكۆی باوكیشی قەدەغەكرد.

لە تۆمارێكی دەنگیدا كە ئەمشەو بڵاویكردەوە، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر هێرشدەكاتەسەر بەشێك لە گرووپە چەكدارەكان و بە لادەر ناودێریان دەكات.

لە پەیامێكدا كە بە تۆماری دەنگی بڵاویكردەوە، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندووە، “من پێشەوا مەهدی نیم و خۆم و دڵسۆزان بێبەری دەكەم لە كاری لادەرانە و ئەوانەی بانگەشەی نزیكییان لە منەوە دەكەن”.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، موقتەدا سەدر رێوڕەسمەكانی یادكردنەوەی شەهیدكردنی باوكی و سەردانیكردنی گڵكۆكەی هەڵوەشاندەوە و ئاماژە بە داخستنی دەرگای گڵكۆكەی باوكی بۆ ماوەی پێنج رۆژ دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەی ڕاگەیاند

لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداد لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر ئاشکرانەکردنی ئەو کەسانەی خۆپیشاندەران و چالاکوانانی عێراقییان کوشتووە بەناونیشانی…
Total
0
Share