بومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاند

بومەلەرزەیەک بە گوڕی4.6  پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگای مەرەشی باشووری رۆژهەڵاتی تورکیای هەژاند.

ئیدارەی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد بڵاویکردەوە)، “بومەلەرزەکە لە ناوچەی گۆکسۆن لە قوڵایی 8.48 کیلۆمەتری ناخی زەوی روویداوە”.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بومەلەرزەکەوە ئاشکرانەکراون.

پارێزگای مەرەش لە بومەلەرزەکەی مانگی شوباتی ئەمساڵ زۆرترین زیانی بەرکەوت، لەو کاتەشەوە چەندین جاری دیکە بومەلەرزەی دیکە بە گوڕی لاوازتر لێیداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مـ.ـوجتەبا خـ.ـامنەیی: دوژمن دەیەوێت لە ڕێگەی میدیاوە درز بخاتە ناو یەکێتی و ئاسایشی گەلەکەمانەوە

موجتەبا خامنەیی ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی خۆڕاگریمان پتەوتر دەکات، یەکگرتوویی گەلی ئێـ.ـرانە. مـ.ـوجتەبا خـ.ـامنەیی، ڕابەری باڵای ئـ.ـێران ڕاگەیەندراوێکی لە تۆڕی…
Total
0
Share