9 كەس بە تای خوێنبەربوون مردوون و تووشبوون لە 100 نزیكبووەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشكرایكرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 95 كەس لە سەرتاسەری وڵاتدا تووشی تای خوێنبەربوون بوون و 13 کەس بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.

دوای ئەوەی مانگێك لەمەوبەر، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئەمساڵدا تووشی تای خوێنبەربوون بووبوون 30 كەس بوو و حەوتیان گیانیان لەدەستدابوو، ئەوا تەشەنەسەندنی نەخۆشییەكە وایكردووە تەنها لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا، ژمارەی تووشبووان بۆ سێ هێندەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵ زیادبكات.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، “ئەو 13 کەسەی بە تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوە، شەش کەسیان لە پارێزگای زیقاری باشوور بوون و لە پارێزگاكانی نەجەف، موسەننا، بەغداد، دیالە، دیوانییە، بابل و کەربەلا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە، كە بە تێكڕای كەسێك بۆ هەر یەكێك لەو پارێزگایانە بووە”.

بابەتی پێشتر

ئەوەی تائێستا سەبارەت بە کەلتووری ژاپۆن نەتبیستووە

بابەتی دواتر

تیمی وەزاریی یەكێتی بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانە منداڵانی سلێمانی: گومان دەکەین هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی بێت

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند، گومانمان هەیە ئەوەی ئێستا بڵاوبووەتەوە زنجیرەیەکی تازەی ڤایرۆسی هەوکردنی پەردەی…
Total
0
Share