تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە مەترسیی بایۆلۆجی دەدات

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئاڵۆزییەکانی سودان بەشێوەیەکی خێرا و چاوەڕوان نەکراو بەرزدەبێتەوە و ئەوەش مەترسیی بایۆلۆجی لەو وڵاتە دروستدەکات.

نوێنەری WHO لە سودان رایگەیاند، تا ئێستا ژمارەی کوژراوانی سودان گەیشتووەتە 459 کەس هەروەها ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە 4075 کەس و ئەوەش ژمارەیەکی یەکجار زۆرە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە مەترسییەکی بایۆلۆجیی گەورە دروستدەکات، دوای کۆنترۆڵکردنی تاقیگەکان لەلایەن یەکێک لە لایەنەکانی شەڕەکەوە.

رێکخراوەکە باس لەوەدەکات، ئەوەی جێگای نیگەرانییە تا ئێستا کوشتن لەو وڵاتە بەردەوامە و ئەمەش مەترسیی زۆری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتاکانی هەیە، بەتایبەتی کۆلێرا.

جەختیشیکردەوە، تا ئیشتا 14 کارمەندی تەندروستی بە شێوەی راستەوخۆ کراونەتە ئامانج، راشیگەیاند، هەوڵدەدەن نەخۆشخانەکانی خرتوم بگەڕێننەوە بۆ کارکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: ئامادەکاریمان کردووە و خەڵکێکی زۆر توشی سەرما دەبن

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت، بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە خەڵکێکی زۆر توشی سەرما ببن و ئامادەکاریی تەواومان کردووە.…
زیاتر ببینە

ئەڵمانیا دەرمانێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی توشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنێت

وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی چارەسەركردنی توشبووانی كۆرۆنا بە دەرمانێك دەستپێدەكات كە دژەڤایرۆسە. ینس سبان، وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا…
Total
0
Share