مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە رێوڕەسمی كردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانیی بارزانی وتەیەكی پێشكەش كرد و وتی، ” داوا لە هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی دەكەم كۆبوونەوەیەك بكەن تا ئەم تەمومژییە نەمێنێت و زەمینەسازی بۆ كۆبوونەوە گەورەكە بكەن”.
ئاشكراشیكرد، “ئیرادەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغداد هەیە”.
هاوكات سەرۆكی پارتی پشتیوانی خۆیشی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتدەكاتەوە كە هەموو هەوڵەكانی خستووەتەگەڕ بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد.