بڕیاری ئازادکردنی عەمران خان دەرکرا

لەدوای ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی پاکستانی گرتەوە، دادگای باڵای وڵاتەکە بڕیاری ئازادکردنی بۆ عەمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووتر دەرکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای باڵای پاکستان لەبارەی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی عەمران خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان کرابوو کۆبووەوە و بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکرد.

دەستگیرکردنی عەمران خان بە تۆمەتی گەندەڵی لەسەر بڕیاری دادگای پاکستان بوو و بەپێی بڕیارەکە دەبوو بۆ ماوەی هەشت رۆژ رابگیرێت، ئەمەش کاردانەوەی توندی لایەنگرانیی لێکەوتەوە و خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکان دەستیانپێکرد.

بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە وڵاتەکەدا حکومەتی پاکستان داوای دەستتێوەردانی لە سوپای وڵاتەکە کرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیی بە ئاراستەی ژاپۆن هەڵدا هۆشداری دراوە بۆ چۆڵکردنی ماڵەکان

میدیاکانی ژاپۆن بڵاویانکردەوە، کۆریای باکوور ئەمڕۆ پێنجشەممە مووشەکێکی بالیستیی تەقاندووە بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن. سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای…
Total
0
Share