لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای گەڕاندنەوەی هەزاران منداڵ لە كەمپی هۆل دەكات

كەمپی هۆل

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای گەڕاندنەوەی لانیكەمی 27 هەزار منداڵ دەكات لەوانەی باوانیان بەتۆمەتی پەیوەندیداربوون بە داعش لە كەمپی هۆل دەستبەسەركراون و دەڵێت، لەبەردەم بارۆدۆخی “مەترسیدار” و “نامرۆییدا”ن.

ڕێكخراوەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێن، ئەو منداڵ و تازە لاوانە كە لە بنەڕەتدا خەڵكی سوریا و عێراق و زیاتر لە 60 وڵاتی دیكەن، بێبەشكراون لە ئازادی و لە چێوەی سنوورداریی ژیان و كۆتوبەند لەسەر جموجوڵیان لەنێو كەمپەكەدا دەژین، لەكەشێكدا كە توندوتیژی بەسەریدا زاڵە.

دیانا سەمعان، توێژەرێكی كاروباری سوریا لە ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت، ڕووبەڕووی “هەژاری، شۆك و مردن” دەبنەوە.

وتیشی، پێویستە حكومەتەكان ڕابوەستن لە ئەنجامنەدانی ئەركەكانیان پەیوەندیدار بە مافەكانی مرۆڤ و ڕێزگرتن لە مافی منداڵان لە ژیان و گەشەپێدان و، گەڕاندنەوەیان بۆ نیشتمانی خۆیان بكەنە كاری پێشینە.

لە ئازاری 2019 هەریەك لە هێزەكانی سوریای دیموكرات و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕووخاندنی دەوڵەتی خەلافەتی داعشیان ڕاگەیاند، ئەمەش دوای شكستهێنان بە دواین مۆڵگەیان لە باغۆز.

لەوكاتەوە دەیان هەزار دەستبەسەركراو لە كەسوكار و خێزانی چەكدارانی داعش كە زۆرینەیان ژن و منداڵن لە كەمپی هۆل كۆكراونەتەوە، لەكاتێكدا دەیان هەزاری دیكەیان ئەوانن كە لە جەنگ هەڵهاتوون.

لێبوردنی نێودەوڵەتی دووپاتیشیدەكاتەوە، “گەڕانەوە بۆ نیشتمان تاكە هەلی دەربازبوونیانە لە كەمپەكە”.

بابەتی پێشتر

دوو ڕۆژى داهاتوو مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

بابەتی دواتر

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: دانانى كامێراكانى هاتوچۆ درا به‌ كۆمپانیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ى خۆپیشاندانى خوێندكاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندن له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى خوێندكاران و پرسی ده‌رماڵه‌ى خوێندنى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌. فه‌رمانگه‌ی…