شارەوانیی سلێمانی: رۆژانی سێشەممە هاتوچۆ لەبەردەرکی سەرا رادەگیرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەنجامدانی فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی رۆژانی سێشەممە هاتوچۆ لەبەردەرکی سەرای سلێمانی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک رادەگیرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە، بە مەبەستی سازدانی (فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی) لەبەردەرکی سەرا،  ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتژمێر 2:00ی دوانیوەڕۆ هەتا کاتژمێر 11:00 ی شەو هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە گۆڕەپانەكە بەربەست دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “شەقامی پیرەمێرد تەنها بە ئاڕاستەی شەقامی گۆران (ئۆرزدی) كراوە دەبێت و شەقامی سابونکەران تەنها بە ئاڕاستەی شەقامی كاوه كراوه دەبێت بە ڕووی شۆفێراندا”.

بڕیارە تا بەرواری 12 ی ئەیلول هەموو رۆژانێکی سێشەممە لەهەمان کاتدا شەقامەکە هاتوچۆی تێدا رابگیرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەیان کلدانی: شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام زیانێکی گەورە بوو لە ئاسایشی کوردستان

رەیان کلدانی سەرۆکی بزووتنەوەی بابلییون لە پەیامێكی هاوخەمیدا کە بەبۆنەی شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەر بڵاویکردەوە رایگەیاند، شەهیدبوونی زیانێکی…
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: ئه‌وانه‌ی‌ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ خه‌ڵك به‌ له‌تكردنی‌ كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نازانن كوردایه‌تی‌ چییه‌

ستران عەبدوڵا رایگەیاند، ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ خه‌ڵك‌ به‌ له‌تكردنی‌ كوردستان و سیاسه‌ت دژی‌ كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م…
Total
0
Share