پارێزگاری هەولێر داوا لە خاوەن خانووە زیادەڕۆكان دەكات زوو مامەڵەی ‏خاوەندارێتیكردن بكەن

لیژنەی باڵای پارێزگای هەولێر داوا لەو هاوڵاتییانەی پارێزگاكە دەکات کە خانووەکانیان ‏لەسەر زەویی زیادەڕۆیە، لەماوەیەکی کەمدا داوای خاوەندارێتیکردنی موڵکەکانیان بکەن ‏تاوەکو بکرێت بەناویانەوە.‏

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوا لە خاوەن خانووە زێدەڕۆکانى ‏سنوورى شارەوانییەکانی پارێزگاكە دەکات، بەزووترین کات سەردانى لیژنەکان بکەن ‏بەمەبەستى پێشکەشکردنى داواکاریى تەملیککردن.‏

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، ماوەی بەخاوەنکردنى ئەو زەوییانەى لە سنوورى ‏شارەوانییەکان زێدەڕۆیی لەسەر کراوە، دیاریکراوە، بۆیە دەبێت بەزووترین کات سەردان ‏بکەن.‏

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاندووە، ”ئاگاداریى گشت خاوەن خانووە زیادەڕۆکانى سنوورى ‏شارەوانییەکان دەکەینەوە، کە یاساى بەخاوەنکردنى ئەو زەوییانەى لە سنوورى ‏شارەوانییەکان زێدەڕۆیی لەسەر کراوە، دواى هەموارکردنەوەى لە پەرلەمان بەیاساى ‏ژمارە (7)ى ساڵى 2021، ئێستا بەرکارە و لیژنەکانمان لە تەواوى قەزا و ناحییەکان بۆ ‏ئەو مەبەستە دەستبەکارن”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی کۆیە: تەندروستی ئەو خوێندکارانەی بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە جێگیرە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، چارەسەری پێویست بۆ ئەو خوێندکارانە کراوە کە بەهۆی ئاگرەکەی بەشە ناوخۆیی زانکۆی کۆیە…
Total
0
Share