راپۆرتێک: لە هەر حەوت چرکەیەکدا ژنێکی دووگیان یان منداڵێكی تازەلەدایکبوو گیانلەدەستدەدەن

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ساڵانە 4.5 ملیۆن ژن و منداڵ لەکاتی دووگیانی یان لەکاتی منداڵبوون یان هەفتەکانی سەرەتای دوای منداڵبوون گیانلەدەستدەدەن، کە بە تێكڕا دەکاتە یەک ژن یان منداڵ لە هەر چرکەیەکدا.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، “، ساڵانە 4.5 ملیۆن ژن و منداڵ لەکاتی دووگیانی یان لەکاتی منداڵبوون یان هەفتەکانی سەرەتای دوای منداڵبوون گیانلەدەستدەدەن، کە بە تێكڕا دەکاتە یەک ژن یان منداڵ لە هەر چرکەیەکدا، ئەم ژمارەیەش بە دەستتێوەردانی جدیی و خستنەڕووی خزمەتگوزاری بۆ ژنانی دووگیان لە کاتی دووگیانی و لە دوای دووگیانی نەبێت کەم نابێتەوە”.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “لە نێوان ساڵانی 2000- 2010 کەمبوونەوەی رێژەی مردنی ژنانی دووگیان و منداڵانی تازەلەدایکبوو بینراوە، بەڵام لەدوای ساڵی 2010 پێشکەوتنەکان لەو بارەیەوە وەک پێویست نەبوون و خاوبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینیوە”.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا باسلەوەکراوە، “بڵاوبوونەویە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کێشەی ژینگە، بەرزبوونەوەی خەرجی تاک، کەمی داهاتی دەوڵەتەکان هۆکاربوون بۆ ئەوەی کەمترین خزمەتگوزاری تەندروستیی بۆ ژنانی دووگیان تەرخانبکرێن”.

لە کۆتایی راپۆرتەکەی تەندروستیی جیهانیشدا جەختلەوەکراوەتەوە، “رێژەی مردنی ژنانی دووگیان و منداڵانی تازەلەدایکبوو چاوەڕواننەکراو و قبوڵنەکراوە، هەر بۆیە بۆ چارەسەکردنیشی هەنگاوی گەورە و چاوەڕواننەکراو لەسەر ئاستی جیهان بگیرێنەبەر”.

 

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی عێراق بەڵێنێك بە مووچەخۆرانی هەرێم دەدات

بابەتی دواتر

نیشانە پێشوەختەكانی شێرپەنجەی مێشك چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share