كاریگەرییە ئابورییەكانی هێرشەكەی ڕوسیا
بیتكۆین و ڕۆبڵ دابەزین و نەوت و زێر بەرزبوونەوە

هەریەك لە دراوی ئەلیكترۆنیی (بیتكۆین) و دراوی ڕوسی دابەزینیان بەخۆوە بینی، بەهای بەشێك لە كۆمپانیا ڕوسییەكانیش ڕوویان لە دابەزین كرد، لە بەرامبەریشدا نرخی نەوت و زێر لە بازاڕەكاندا بەرزبوونەوە.

بەهای دراوی (بیتكۆین)ی ئەلیكترۆنی ناسراو لە جیهاندا ئەمڕۆ بەڕێژەی 10% دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە خوار 35 هەزار دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكرا، ئەمەش یەكەمجارە لەدوای كۆتایی كانونی دووەمی ڕابردووەوە.

دابەزینەكە بەهۆی ئەو هێرشانەوەیە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن سوپای ڕوسیاوە بۆسەر ئۆكرانیا دەستیپێكردووە.

هەر ئەمڕۆ بەهای ڕۆبڵ-ی دراوی فەرمی ڕوسی گەیشتە نزمترین ئاست لە بەرامبەر هەریەك لە دۆلار و یۆرۆ.

دراوەكە بە ڕێژەی 8% بەرامبەر دۆلار دابەزی و گەیشتە 87.55، پێشتر كەمترین بەهای پێوانەیی تۆماركرد لە 89.60. هەروەك بەڕێژەی 6.3% بەرامبەر یۆرۆ دابەزی و بە 97.51 مامەڵەی پێوەكرا.

لای خۆیەوە بانكی ناوەندیی ڕوسیا ڕایگەیاند، ڕێوشوێن دەگرێتەبەر بۆ زامنكردنی سەقامگیریی ڕۆبڵ و بازارەكان.

لەسەر ئاستی ڕوسیا بەهای پشكی كۆمپانیاكانی ڕوسیا، بەتایبەت كۆمپانیاكانی بواری وزە كەمبوونەوە. بەتەنها پشكی كۆمپانیای گازپرۆم زیاتر لە 50%ی بەهاكەی لەدەستدا، كۆمپانیای ڕوسنەفت-ی سەر بە حكومەتیش 60%ی بەهاكەی لێبووەوە.

لە بەرامبەردا نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە نزیكەی 105 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

هاوكات نرخی هەر ئۆنسێك زێر بۆ هەزار و 969 دۆلار بەرزبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ئەکسیۆس: عەباس عەراقچی بە مۆبایل پەیامێکی بۆ ستیڤ ویتکۆف ناردووە

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ دەرچەیەکی بۆ ئـ.ـێران کردووەتەوە. ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران…
زیاتر ببینە

تیمێکی زانایان ئێسکی بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە 99 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە

تیمێکی زانایان لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکا ئێسکەپەیکەری بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە قەبارەکەی هاوشێوەی قەبارەی سەگێک دەبێت و…
Total
0
Share