نیشانە پێشوەختەكانی شێرپەنجەی مێشك چین؟

پزیشكانی پسپۆڕ ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، شێرپەنجەی مێشك هاوشێوەی جۆرەكانی دیكەی شێرپەنجە ناتوانرێت ماوەیەكی زۆر پێش پەرەسەندنی دركی پێبكرێت و نیشانە سەرەتاییەكانی لە جەستەی مرۆڤدا دەربكەون، بەڵام دوای ماوەیەك لە تووشبوونی كەسەكە، دەكرێت لە رێگەی چەند نیشانەیەكەوە هەست بە تووشبوونی بكات.

دكتۆر ستانیسلاف پورزیانیتسا پزیشكی پسپۆڕی گرێ شێرپەنجەییەكان، مەترسی و كاریگەرییەكانی شێرپەنجەی مێشك لەسەر كاركردنی جەستە ئاشكرادەكات و دەڵێت، سەرئێشە، لێڵبوونی بینایی، گرژبوونی ماسوولكەكان، لاوازبوونی پەلەكان و تێكچوونی شێوازی ئاخاوتن رەنگە لە نیشانەكانی تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشك بن.

بەپێی وتەی ئەو پزیشكە پسپۆڕە، شێرپەنجەی مێشك كاریگەریی زۆر گەورەی لەسەر فرمانەكانی جەستە دەبێت، لەوانە ئاخاوتن، یادگە، توانای بیركردنەوە و جووڵاندنی ئەندامەكانی جەستە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە دەكرێت لە كاتی دەركەوتنی هەندێك لەو نیشانانەدا، پەناببرێت بۆ تیشكگرتن بە ئامێر و شێوازەكانی ئێم ئاڕ ئای و سی تی بۆ ئەوەی دۆخەكە یەكلابكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی باری لەناكاو بەهۆی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون درێژدەكاتەوە

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، رێكخراوەكەیان پێیوایە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “ئاوڵەی مەیمون” بە جیهاندا پێویستی بە درێژكردنەوەی باری لەناكاوی…
Total
0
Share