هیومەن رایتس وۆچ: خەڵكی شنگال بەپێی پێویست قەرەبووناكرێنەوە

رێكخراوی هیومەن رایتس وۆچ دەڵێت، ئاوارە ئێزدییەكان و خەڵكی شنگال بەپێی پێویست قەرەبوونەكراونەتەوە و حكومەت لە پێدانی قەرەبووە داراییەكاندا كەمتەرخەمە.

سارە سەنبەر توێژەری عێراق لە رێكخراوی هیومەن رایتس وۆچ رایگەیاند، “بەبێ قەرەبووكردنەوە، زۆرێك لە دانیشتووانی شنگال سەرچاوەی دارایی دیكەیان نییە بۆ بونیادنانەوەی خانوو و شوێنكارەكانیان، بۆیە گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان ئەستەمە”.

لە راپۆرتی رێكخراوەكەدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوكراوەتەوە، سارە سەنبەر جەختدەكاتەوە لەوەی كە “پێویستە حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ قەرەبووكردنەوەكان بەسەر دانیشتووانی شنگالدا دابەشبكات، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان و ژیانی ئاسایی دەستپێبكەنەوە”.

بەپێی راپۆرتەكە، لەنێو خەڵكی شنگالدا، كەمترین كوردی ئێزدی قەرەبووی داراییان وەرگرتووە، لە كاتێكدا زۆرینەی خەڵكی شنگال پێكدەهێنن و پێش ئاوارەبوونیان 85%ـی دانیشتووانی ناوچەكەیان پێكدەهێنا.

بابەتی پێشتر

بەرزترین پلەکانی گەرما تۆمار دەکرێن.. مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان هەیە

بابەتی دواتر

بایدن لەبارەی سوریاوە بڕیاری دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share