بەرزترین پلەکانی گەرما تۆمار دەکرێن.. مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان هەیە

بەشێک لە وڵاتانی ئاسیا شەپۆلێکی گەرمای مێژوویی رووی تێکردوون، کە زانایان بە مەترسیی گەورە لەسەر دانیشتووان ناوی دەبەن و پێیانوایە ژیانی بەشێک لە هاوڵاتییانی ئەو وڵاتانە دەخاتە مەترسییەوە.

بەپێی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، ڤێتنام، لائۆس، کەمبۆدیا، تایلەند و بەشێکی چین بەرزترین پلەکانی گەرمایان تۆمارکردووە کە تا ئێستا لە مێژوودا تۆمارکراون و ژمارە پێوانەییەکانیان شکاندووە، لە هەندێک شوێن 110 پلەی فەهرەنایت کە دەکاتە 43.3پلەی سیلیزیان تێپەڕاندووە، ئەمەش گەورەترین گۆڕانکارییە لە چێوەی گەرمبوونی کەشوهەوای جیهاندا لەو ناوچانە.

رۆژنامەکە ئەوەی بڵاوکردەوە کە مێژوونووسی بواری کەشوهەوا کە بەدواداچوون بۆ تۆماری پلەی گەرمی دەکات، ماکسیمیلیانۆ هێرێرا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی، بەرزبوونەوەی ئێستای پلەکانی گەرما “یەکێکە لە خراپترین رووداوەکانی گەرمبوونی جیهان کە تا ئێستا زەوی بەخۆیەوە بینیوە”، ئاماژەی بەوەشکردووە، “ریکۆردەکان لەمساڵدا دەشکێندرێن”.

واشنتۆن پۆست روونیکردەوە کە لە هەندێک شوێن پلەی گەرمیی بەرز دەبێتەهۆی رەشەبایەکی زۆر هێز و ئەگەری دروستبوونی لافاوی ناوەرزی.

یەکێکی دیکە لە دەرئەنجامە نەرێنییەکان کە رۆژنامەکە ئاماژەی پێکردووە، ئەویش ئەوەیە کە ئەگەری زۆرە رێژەی مردنی پێشوەختە لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بەرزبێتەوە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.

پێگەی بلومبێرگ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە فلیپین پلەی گەرمی زۆر بەرز بووەتە هۆی داخستنی قوتابخانەکان.

ئەم شەپۆلە گەرمایە زیاتر لە دوو هەفتەیە بەردەوامە، لە کاتێکدا ئاژانسی فرانس پرێس لە 19ی نیساندا بڵاویکردەوە کە پلەی گەرمی پێوانەیی لە باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا تۆماردەکرێت

هۆشداریشیدا لەوەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا دروست دەبێت و کاریگەری لەسەر کەسانی لاواز و بەساڵاچوو و ئەوانەی بەدەست کێشەی تەندروستییەوە دەناڵێنن مەترسیدار دەبێت.

بابەتی پێشتر

کەنەدا دیپلۆماتکارێکی چین لە وڵاتەکەی دەردەکات و چینیش هەڕەشەی وەڵامی توند دەکات

بابەتی دواتر

هیومەن رایتس وۆچ: خەڵكی شنگال بەپێی پێویست قەرەبووناكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share