عێراق لەبارەی هەواڵی “دزران و دەستبەسەرداگرتنی” دوو فڕۆكەوە هاتەدەنگ

بەشێك لە سەرچاوەكانی میدیا و لاپەڕەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی لە عێراق، هەواڵی دزرانی فڕۆكەیەكی عێراق-ـیان بڵاوكردەوە و دەڵێن، فڕۆكەیەكی دیكە لە دوبەی دەستیبەسەرداگیراوە، لایەنی پەیوەندیداریش ڕوونكردنەوە دەدات.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، لە كاتێكدا هێڵی ئاسمانیی عێراق هەوڵی گەورەی خستووەتەگەڕ لە بواری گەشتی ئاسمانیدا، هەواڵی “دزران و دەستبەسەرداگرتنی” دوو فڕۆكە بڵاودەكرێتەوە و هەندێك لایەن دەیانەوێت ناوبانگی هێڵی ئاسمانیی عێراقی لەكەداربكەن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی عێراق دەڵێت، ئەو هەواڵانە لە ڕاستییەوە دوورن و هیچ فڕۆكەیەكی عێراقی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد نەدزراوە.

ئەو دامەزراوەیەی بواری فڕۆكەوانی ئاشكرایكردووە، “دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە فڕۆكەیەكی دیكەی عێراق لە دوبەی دەستیبەسەرداگیراوە، بەڵام ئەو هەواڵە ڕاستنییە و فڕۆكەكە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا گەشتەكەی بۆ دوبەی ئەنجامداوە و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ عێراق”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: رێككەوتنێكمان كردووە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی متمانە پێكراوی عێراقەوە دابەشبكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێككەوتنمان كردووە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی متمانە…
Total
0
Share