وەزارەتی تەندروستیی عێراق: 60 شوێنمان بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا دیاریکردووە

بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە 60 شوێنیان بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا دیاریکردووە، هۆشداریش دەدات لە جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا.

ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباح-ی عێراقی ڕاگەیاندووە، “وەزارەتی تەندروستیی عێراق پلانی هەیە بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە 60 شوێن کە سەرجەمیان نەخۆشخانەکانن و لە مەڵبەندە تەندروستییەكاندا ڤاکسینی کۆرۆنا دابەشناکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە ئەو پلانەی وەزارەتی تەندروستی دایناوە، سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، وەزارەتی تەندروستی بە وردی چاودێری دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەکات و وتی، “عێراق ئێستا ژمارەی توشبووانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و ژمارەی چاکبوونەوەی توشبووانی کۆرۆنا بەرزبووەتەوە و ژمارەی مردن دابەزیوە، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسیی دووبارە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوانمان هەیە.”

تا ئێستا ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق-دا گەیشتووەتە 602 هەزار و 331 کەس و ژمارەی ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە 12 هەزار و 881 کەسە، ئەوانەشی تا ئێستا چاکبوونەتەوە 554 هەزار و 990 کەسن.

بابەتی پێشتر

ڕیزبەندی گۆڵکارانی لالیگا دوای ئەنجامدانی یاریەکانی هەفتەی (18)

بابەتی دواتر

شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق هەنگاوێكی دیكە بۆ دابینكردنی ئینتەرنێت لەڕێی مانگە دەستكردەكانەوە دەنێت

وەزارەتی پەیوەندییەكان كۆبوونەوەیەك لەگەڵ كۆمپانیای ئەمازۆن تایبەت بە دابینكردنی ئینتەرنێت لەڕێی مانگە دەستكردەكانەوە ئەنجامدەدات. هیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەكانی…
Total
0
Share