ئاگادارییەك لەبارەی پاسپۆرتەوە بۆ هاوڵاتییان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پاسپۆرت و نشینگەی كەركوك، خشتەی سەردانیكردنی هاوڵاتییانی بۆ دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت بڵاوكردەوە.

بەپێی خشتەكە، شار و شارۆچكە و ناحیەكانی سەر بە پارێزگای كەركوك و بەشێك لەو شوێنانەش كە سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینن و پاسپۆرتەكانیان خراونەتەسەر كەركوك، كاتی سەردانیكردنیان جیاكراوەتەوە و كاتەكان بەسەر رۆژەكانی هەفتەدا دابەشكراون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پاسپۆرتی كەركوك ئاشكراشیكردووە، رۆژانی یەكشەممە بۆ دانیشتووانی ئازادی، رەحیم ئاوا، داقوق و شوان تەرخانكراون، رۆژانی دووشەممە دانیشتووانی خورماتوو، تازە، ئامرلی، سلێمان بەگ.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لە رۆژانی چوارشەممەی هەفتەكاندا، هاوڵاتییانی دانیشتووی سنووری دوبز، رەشاد، قەرەحەسەن، ریاز و قۆرییە و رۆژانی پێنجشەممەش دانیشتووانی سنووری زاب، عەباسی، عەدالە، مقداد و قودس دەتوانن مامەڵەی پاسپۆرت لە كەركوك پێشكەشبكەن.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی بنکەیەکی نوێی وەرگرتنی پارەی کارەبا کرایەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی لەماوەی یەک مانگدا 43 تۆن ماددەی بەسەرچوو لەناوبراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدریسی نانەوا ئازادکرا

دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی ئیدریس مەسعود ناسراو بە ئیدریس نانەوا ئازادکرا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، نیوەڕۆی…
Total
0
Share