لە سلێمانی لەماوەی یەک مانگدا 43 تۆن ماددەی بەسەرچوو لەناوبراون

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەماوەی یەک مانگدا 43تۆن خواردن و خواردنه‌وه‌ و كاڵا و شمه‌كی دیكه‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو دەستیان بەسەردا گیراوە و له ‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون‌‌.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “له‌مانگی نیساندا له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 43 تۆن و 850 کیلۆ خواردن و خواردنه‌وه‌ و كاڵاوشمه‌كی دیكه‌ی خراپ و ماوه‌ به‌سه‌رچوودا گیراوه‌ و له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراوه‌‌”.

ئاشکراشیکرد، “به‌شێك له‌ جۆری ئه‌و خۆراك و مادده‌ به‌سه‌رچوانه‌ بریتین‌ له‌ خوارده‌مه‌نی مناڵ(بسكیت، جه‌لی بۆن، كێك، شه‌ربه‌ت) پاككه‌ره‌وه‌كانی (زاهی، سابون، كلێنس و كلێنسی ته‌ڕ، هه‌ویری ددان شۆردن و موكه‌یه‌ف)

له‌گه‌ڵ (دۆشاوی ته‌ماته‌، ماست، شه‌ربه‌ت، خورما، شیرینی، نه‌سته‌له‌، ئاوی له‌ده‌به‌ نراو و خوارده‌مه‌نییه‌ وشكه‌كان) له‌گه‌ڵ چه‌ندین خۆراك و مادده‌ی تری ماوه‌ به‌سه‌رچوو كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان به ‌بڕی جیاواز ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه”‌.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لەبارەی پاسپۆرتەوە بۆ هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

روونکردنەوەیەک لە پۆلیسی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشكرایدەكات، “پاڵپشت بە زانیاریی پێشوەختەی هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی گروپێكی تيرۆریستی لە…
Total
0
Share