ئیدریسی نانەوا ئازادکرا

دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی ئیدریس مەسعود ناسراو بە ئیدریس نانەوا ئازادکرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی گشتیی هەولێرەوە ئیدریس مەسعود ئازادکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوبراو هیچ دۆسیەیەکی لەسەرنەبووە و هیچ تۆمەتێکی ئاڕاستەنەکراوە، بۆیە هەر بە شێوەیەکی ئاسایی ئازادکراوە.

ئێوارەی دوێنێ ئەو خاوەنی نانەوایەی شاری هەولێر دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دژی هەرزانکردنی نرخی نان، لەلایەن هێزێکەوە دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ ئاسایشی هەولێر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی دووبارە لەگەڵ نوێنەری خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان ‏كۆدەبێتەوە

بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەرانی ‏خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان كۆببێتەوە، بەمەبەستی پاڵپشتی لە…
Total
0
Share