سوپای تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی سەربازێکی وڵاتەکەی لە باشوری کوردستان ڕاگەیاند و سەربازەکە پێشتر بە سەختی بریندار بووە و پاشان لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە هاوپێچ وێنەی سەربازەکەی بەناوی “هاکان بالی” بڵاوکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، کە چەند سەربازێک بە هاوەن لەلایەن پەکەکەوە هێرشیانکراوەتەسەر.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە، “دوای برینداربوونی ئەو سەربازە هێزەکان ڕوبەڕوی ئەو هەوڵە بوونەتەوە و بەهۆیەوە سێ ئەندامی پەکەکە کوژراون”.

ئەگەرچی پێنج ڕۆژ پێش ئێستا هێزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە” کوژرانی چەند سەربازێکی تورکیایان لە سنورەکانی هەرێم و باکور ڕاگەیاند، بەڵام ڕاگەیەندراوی نوێ سەبارەت بە کوشتنی ئەم سەربازە لەلایەن هەپەگەوە بڵاونەکراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

کوشتارگەی سلێمانی لەبارەی جۆرێک لە مشەخۆرەوە هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

هۆزە عەرەبەکانی مەخمور خۆیان ئۆپەراسیۆن دژی داعش ئەنجام دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share