فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، ڤیدیۆی بارهەڵگرێكی بڵاوكردووەتەوە كە ئاژەڵی باركردووە و كەسێكیش لە پشتی بارهەڵگرەكەدا ئاگاداریی لە ئاژەڵەكان دەكات.
لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكەدا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر، پسووڵەی ئەلیكترۆنیی سزادانی شۆفێری بارهەڵگرەكەشی بڵاوكردووەتەوە كە بە 40 هەزار دینار سزادراوە.
فازڵ حاجی بە توانجەوە نووسیویەتی، “شوێنی مرۆڤەکان ناو ساڵۆنی ئۆتۆمبێلە، نەک بەشی دواوەی نهۆمی دووەمی بارهەڵگرێک”.