كەركوك.. دوو داعش كوژران و یەكێك دەستگیركرا

دوو چەكداری داعش لە كەركوك كوژران و ئەندامێكیشیان دەستگیركرا.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمشەو چوارشەممە 10ی شوبات ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، “بە هاوكاری و زانیاریی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، فڕۆكەكانی هاوپەیمانان داعشەكانیان لە كەركوك بۆردومانكردووە.”

ڕوونیشیكردەوە، بۆردومانكردنەكە لە زنجیرە چیای حەمرین بووە و بووەتەهۆی كوژرانی دوو ئەندامی داعش.

هەر ئەمڕۆ تیرۆریستێكی كە كاربەدەستێكی داعشە، لە كەركوك دەستگیركرا. دەزگای هەواڵگریی عێراق لەو بارەیەوە ئاشكرایكرد، دەستگیركراوەكە لە موسڵ هەڵهاتووە و خۆی لە هێزە ئەمنییەكان شاردووەتەوە، بەڵام لە كەركوك دەستگیركرا.

دەزگای هەواڵگری لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕوونیشیكردەوە، ئەو داعشە خەڵكی تەلەعفەرە و بەپێی مادەی 4ی تیرۆر بڕیاری دەستگیركردنی بۆدەركراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لەناوچەی كەی وەن لە شاری كەركوك لەلایەن تیمەكانی هەواڵگرییەوە دەستگیركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی وزاریی یەکێتی: داوامانکردووە بەو بڕە پارەیەی کە لە بەغداوە هاتووە دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچە

تیمی وەزاریی یەکێتی ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران داوایانکردووە مووچە دابەشبکرێت، هەندێک لایەن کە لایەنی سەرەکی حکومەتن دژیان…
Total
0
Share