ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلێکی بە دایک و منداڵێکییەوە دزیبوو دەستگیرکرا

دەسەڵاتدارانی سعودیە دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکیان راگەیاند کە تۆمەتباربوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێک بە دایکێک و منداڵەکەیەوە.

پۆلیسی شاری مەککە بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەک لە پارێزگای خەڵیس ئۆتۆمبێلێکی دزیوە کە دایکێک و منداڵێکی تێدابووە، لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەدا دایک و منداڵەکە خۆیان لە ئۆتۆمبێلەکە خستووەتە خوارەوە و بە سووکی برینداربوون.

رووداوەکە لە کاتێکدابووە، خێزانێکی سێ کەسی بە نیازی گەشتکردن بوون بە ئۆتۆمبێلەکەیان بەڵام لە رێگادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە یەکێک بووە لە ئەندامانی خێزانەکە دابەزیوە پێداویستییەکانیان بکڕێت و ئۆتۆمبێلەکەی نەکوژاندووەتەوە، تۆمەتبارەکەش ئەمەی بە هەل زانیوە و دزیویەتی.

لەدوای رووداوەکە پۆلیس توانی تۆمەتبارەکە دەستگیربکات و رادەستی دادگای بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیان: نامانەوێت لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بکەوینە جەنگەوە

سەرۆککۆماری ئێران، ڕایگەیاند، نامانەوێت لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بکەوینە جەنگەوە. مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێـ.ـران، ڕایگەیاند، ئـ.ـێران هیچ مەبەستێکی نییە…
Total
0
Share